شاندی ئیسرائیل و ئەمریکا قەتەر بەجێدەهێڵن

شەیری بکە لە:
شاندی ئیسرائیل و ئەمریکا قەتەر بەجێدەهێڵن

بیل بێرنس، سەرۆکی سی ئای ئەی و دەیڤید بارنیا، سەرۆکی موساد

ئاڤا نیوز

 

لە دەوحە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە بەڕێوەدەچێت؛ ئەگەرچی هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بەڵام بیل بێرنس، سەرۆکی سی ئای ئەی و دەیڤید بارنیا، سەرۆکی موساد ئەو شارەیان بەجێهێشت. 

 

وێنە گەورەکە: دانوستانەکانی قەتەر بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی لە غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتە و دەستگیرکراوەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس؛ شاندەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتێکدا قەتەر بە جێدەهێڵن کە هێشتا لایەنەکان لەسەر هەندێک پرسی تەکنیکی پەیوەست بە ژمارەی ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان لە بەرامبەر بارمتە ئیسرائیلییەکان بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا، قەتەر و میسر ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەگێڕن. چەند هەفتەیەکە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دانوستانەکان بە ئەنجام بگات و ئاگربەست لە ‌غەززە ڕابگەیێنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ