حووسییەکان بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکی چینی

شەیری بکە لە:
حووسییەکان بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکی چینی

دیمەنی کەشتییە چینییەکە لە کەناراوەکانی دەریای سوور، سەرچاوە: سکای نیوز

ئاڤا نیوز

 

حوسییەکانی یەمەن لەڕێگەی چوار مووشەکەوە هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری چین لە دەریایی سوور.

 

وێنە گەورەكە: هەرچەندە پێشتر حووسییەكان لە دەریایی سوور کەشتییەکانی ڕووسیا وچینیان نەدەکردە ئامانج، بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا چەند مووشەكێكیان ئاڕاستەی كەشتییەكی نەوتهەڵگری چین کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ناوەندی ئەمریكا، سێنتکۆم ڕایگەیاند: چوار مووشەك ئاڕاستەی كەشتییەكە كراوە، زیانێكی ئەوتۆی بەرنەكەوتووە، كەشتییەكە ئاڵای چینی لەسەر بووە.

 

زانیاری زیاتر: بەهۆی مووشەکەکانەوە بۆ ماوەی 30 خولەک ئاگر لە ناو کەشتییەکە کەوتۆتەوە و زیانی گیانی نەبووە، دواتر بەبێ ئەوەی داوای هاوکاری لە هیچ  وڵاتێک بکات گەڕاوەتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: حووسییەكان بەشێكی زۆر لە كەناراوەكانی دەریایی سووریان كۆنترۆڵكردووە، لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا، 64 هێرشییان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان ئەنجامداوە.

.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: