
دیمەنی هێرشکردنە سەر یەکێک لە کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن حوسییەکانەوە، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بەبیانووی بوونی هەڕەشە بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان هێرش دەکاتە سەر سێ کۆگای چەکی حوسییەکان لە یەمەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم، ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە چوارچێوەی "بەرگریکردن لە خۆیان" هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سێ کۆگای ژێرزەمینیی حوسییەکان لە یەمەن.
زانیاریی زیاتر: سێنتکۆم ئاماژە بەوەدەکات، "هێرشە نایاساییەکانی حووسییەکان بووەتە هۆی کوژرانی سێ دەریاوان و نوقمبوونی کەشتییەکی بازرگانی و درووستکردنی کێشە بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەن و زیانگەیاندن بە ئابوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و بەریتانیا پێکەوە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ پاراستنی هاتووچۆی ئاوی لە دەریای سوور، کە 12٪ی بازرگانیی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت
باکگراوند: لە 19ی نۆڤەمبەرەوە، بە پاساوی پشتیوانیکردن لە غەززە لە دژی هێرشی ئیسرائیل، حوسییەکان لانیکەم 73 هێرشی درۆنی و موشەکییان کردووەت سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم