سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی لە داڤۆس کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە داڤۆس هەڵوەشاندەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای پاسدارانی ئێران درەنگانی شەوی دووشەممە 15-01-2024 بە مووشەک هێرشی کردە سەر هەولێر، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون.
بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیران بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتیانکردەوە لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببنەوە، کە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەیان لە داڤۆس هەبوو.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران بارزانی دوای هێرشەکە لە پەیامێکدا داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات هەڵوێستی تووندیان بەرامبەر بەم پێشێلکارییەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ بە ئاژانسی بلومبێرگی ڕاگەیاند.هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر کردەوەیەکی دووژمنکارانەیە و دەستدرێژیی بوو بۆ سەر عێراق، هێرشەکە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج و قوربانییەکانیش خێزانێکی کوردی عێراقی بوون، لەنێویاندا منداڵیشی تێدابوو، ئەم کارە پێشهاتێکی مەترسیدارە، پەیوەندیی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێک دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول