بەشی كوردی ڕادیۆی سوێد تا 31 ی ئەم مانگە پەخشی دەبێت

شەیری بکە لە:
بەشی كوردی ڕادیۆی سوێد تا 31 ی ئەم مانگە پەخشی دەبێت

بارەگای ڕادیۆی سوێد

ئاڤا نیوز


بەهۆی بەرزبوونەوەی خەرجی تێچووەکان، 183 کارمەندی ڕادیۆی سوێد دەرکران و بەشی کوردی تا 31 ی ئەم مانگە پەخشی دەبێت.


وێنە گەورەکە: بەگوتەی بەرپرسانی ڕادیۆی سوید لە پایزی ڕابردوو ئەوە یەکلا بووەوە، کە بەهۆی بەرزبوونەوە و زیاد بوونی خەرجی و تێچووەکان، ڕادیۆی سوێد دەبێت 225 ملیۆن کرۆن پاشەکەوت بکات.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: پرۆسەی پاشەکەوتکردنەکان لە ڕادیۆی سوێد کۆتایی هات، بەوەش ژمارەی کارمەندە هەمیشەییەکانی ڕادیۆ 183 کەس کەمتر دەبێت لەجاران.


زانیاریی زیاتر: بەو هۆیەوە چەند بەرنامە و بەشێک دادەخرێن، لەوانە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید، هەروەها پرۆگرامەکانی ڕووسی. 


گۆشەیەکی دیکە: ڕادیۆی سوێد ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بڕیاری داخستنی بەشی کوردی لە ژێر هیچ جۆرە فشارێکی دەرەکیدا نەبووە.


باکگراوند: بەشی کوردی ڕادیۆی سوێد لە سەرەتای ساڵی 2001 دەستی بە پەخش کرد و زیاتر لە دوو هەزار و 700 کارمەند و میدیاکار کاری بۆ دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: