ئەمڕۆ 36هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی سێوسێنانە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ 36هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی سێوسێنانە

وێنەی شەهیدانی سێوسێنان

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی گوندی سێوسێناندا تێپەڕدەبێت، کە بەهۆیەوە نزیکەی 70 کەس شەهیدبوون.


وێنە گەورەکە: 36 ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ڕژێمی پێشووی عێراق لە ڕێگەی چەکی کیمیاییەوە گوندی سێوسێنانی بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 70 کەسی سڤیل شەهیدبوون و 50 کەسی دیکەش بریندار بوون کە بەشێکیان ژن و منداڵ بوون.


ئەمەش بزانە: کیمیابارانکردنی سێوسینان چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات ڕژێمی پێشووی عێراق لە ڕێگەی چەکی کیمیاییەوە بۆردوومانی شاری هەڵەبجەی کرد و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی شەهید کرد. 


‎باکگراوند: سێوسێنان گوندێكە کەوتووەتە ناحیەی سێوسێنان، لە قەزای قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە  22-3-1988 لەلایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە کیمیاباران کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: