ئەمریكا: پێویستە تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەشدار بن لە دیاریكردنی داهاتوویان
- کوردستان
- 20 ئازار
وێنەی كۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵيۆزی ئەمریکا لە عێراق، سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد. ئەلینا رۆمانۆوسکی ڕایگەیاند " پێویستە تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەشدار بن لە دیاریکردنی داهاتوویان".
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی 18 ی ئاداری ئەمساڵ، پارتی دیموکرات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە شێوازی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان، شاندێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی سەرۆک بارزانییان کرد و باسیان لە پرسی هەڵبژاردنەکان کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: چاوم بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوت و پشتگیری خۆمان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد، هاوسەنگ، شەفاف و متمانەپێکراو. پێویستە تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەشداربن لە دیاریکردنی داهاتوویاندا.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە: پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی نەکردووە بەڵکو لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دوور لە دەستوەردانی دەرەکی و بەرنامەی پێشوەختەیە کە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەکرێن و پڕۆسەی دیموکراسی بێ بەها نەکرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستی هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە