بەغدا بڕەپارەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

شەیری بکە لە:
بەغدا بڕەپارەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 37 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا 600 ملیار دیناری ناردووە.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شووباتی مووچەخۆران دەنێرێت، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە دوو شێواز لیستی مووچەخۆرانی بۆ بەغدا ناردووە و ئەوانیش بەشێوەی پچڕ پچڕ پارەکە دەخەنە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆی د. جەمیل ساجب، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری پێوەیە، بڕی 37 ملیار و 123 ملیۆن و 814 هەزار و 706 دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی، لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەدراوە کە ئەو بڕە بۆ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دابەشکردنی مووچە، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ 949 ملیار دیناره‌، بە گوێرەی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا ناردوویەتی 349 ملیار کورتهێنان هەیە.

شەیری بکە لە: