عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان سكاڵا دژی ئێران تۆماردەکات
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم
.
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دژی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر، سکاڵای تایبەتی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.
بۆچی گرنگە: لە ساڵی 2020 ەوە دەیان جار هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو، بەڵام یەکەمجارە عێراق دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی تووندی دەبێت و، یەکەمجاریشە لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا تۆماردەکات، کاردانەوەی تووندی عێراق بەرامبەر ئێران هەوڵێکی گرنگ دەبێت بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان.
دوێنێ دووشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی سەر هەولێر دووژمنکارانە بوون، بەدڵنیاییەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە، پەیوەندیی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێک دەدات، حکومەتی عێراقیش مافی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە دیپلۆماسی و یاساییەکانی هەیە.
راگەیەنراوی فەرمی: بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سکاڵاکان پەیوەندییان بە دەستدرێژی مووشەکی ئێرانەوە هەیە کە شاری هەولێری کردە ئامانج و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و زیانگەیاندن بە موڵکی تایبەت و گشتی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوو سکاڵایان لەسەر ئەو هێرشە مووشەکییانەی ئێران بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕێگەی نوێنەرایەتی کۆماری عێراق لە نیویۆرک تۆمارکردوون، کە تێیدا پشتڕاستیان کردووەتەوە ئەم دەستدرێژییە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی گەلەکەیەتی.
باکگراوند: کاتژمێر 11:22ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 15 مووشەکی بالیستیک چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد، یەکێک لەو شوێنانە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو لە ڕێگای پیرمام، بەهۆیەوە خۆی و کچێکی تەمەن 11 مانگ و، سەرمایەدارێکی عێراقی هاوڕێی و خزمەتگوزارێکی گیانیان لەدەستدا (خزمەتگوزارێکیشی تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە)، شەش کەسیش برینداربوون، کە پێکهاتوون لە هاوژینی و، دوو کوڕی و چێشتلێنەرەکەی و ، دوو کارمەندی دیکەی.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا دووەمجارە ئێران هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر هەولێر و هەردوو جارەکەش ماڵی دوو سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو. رۆژی 13-30-2023 بەهەمانشێوەی شەوی دووشەممە، ماڵی شێخ باز بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج، بەڵام خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی سەلامەت دەرچوون و تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول