دەستەی دەستپاكی عێراق چوار ملیار دینار بەھەدەردانی سامانی گشتیی ئاشكرا دەكات
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
دەستەی دەستپاكی عێراق چوار ملیار دینار بەھەدەردانی سامانی گشتیی لەپارێزگای بەسرە ئاشكرا دەكات، "پارەكە لەپرۆژەیەك تەرخانكراوە و هیچ سودێكی نەبووە".
چیرۆكە سەرەكییەكە: لە بەسرە بڕی چوار ملیار دینار بۆ یەكێك لە كۆمپانیاكانی چاككردنەوەی بەندەری خۆر زوبەیر نێردراوە و پارەكە بەهەدەردراوە.
لێدوانی فەرمی: "بڕی چوار ملیار دینار لە سامانی گشتیی لە كۆمپانیای گشتیی كەلوپەل و بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرە لە بەسرە بەفیڕۆدراوە، پارەكە بۆ یەكێك لە كۆمپانیاكانی چاككردنەوەی بەندەری خۆر زوبەیر نێردراوە سەرەڕای ئەوەی ئەو پرۆژەیە ھیچ سودێكی ئابووری نیە".لە راگەیێندراوێكدا دەستەی دەستپاكی عێراق ئەمەی گوتووە.
زانیاری زیاتر: لە گومرگی ساحە تەرحیب 57 بار گیراون كە باجیان لێ وەرنەگیراوە و ویستوویانە خۆیان لە باجی گومركی بدزنەوە كە 110 ملیۆن دیناربووە.
ئەوەی پێویستە بيزانیت: بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2022 لە نێو 184 وڵاتی جیهاندا عێراق پلەی 157 ی گرتووە لە گەندەڵیدا و گەندەڵی ڕۆچووەتە ناو هەموو جومگەیەكی دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە.
لە لایەكی دیكەوە: بەپێی ئامارەكان لە ساڵانی 2003 بۆ 2015 ڕێژەی داهاتی عێراق 850 ملیار دۆلار بووە و بڕی 450 ملیار دۆلاری بە شێوەی گەندەڵی بەهەدەر دراوە، هاوكات لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 ملیارەها دۆلار بەهەدەر دراوە بۆ هەزاران پرۆژە، كە هیچییان جێبەجێ نەكراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار