ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریكا: جۆ بایدن تاوتوێی ڕێكارەكانی پاراستنی هەرێمی كوردستان دەكات
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لەكۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیران بارزانی، جەختیكردەوە " لەگەڵ سەرۆك جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێكارەكانی پاراستنی ئارامیی هەرێم دەكات".
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئەمڕۆ سێشەممە 16-1-2024 سەرۆكوەزیران بارزانی لە داڤۆس، لەگەڵ جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا كۆبووەوە.
بابەتی ستراتیژی: تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی كوردستان، جەختی كردەوە كە لەگەڵ سەرۆك جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێكارەكانی پاراستنی ئارامیی هەرێم دەكات.
سەرۆكوەزیران بارزانی دووپاتی كردەوە كە بەردەوامبوونی هێرشەكان و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و پێویستە كۆتایی پێ بهێنرێت.
باكگراوند: كاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەكی بالیستیكی هێرشی كردە سەر چەند شوێنێك لە هەولێر، بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكە برینداربوون، لەنێویاندا پێشڕەو دزەیی، گەورە بازرگانی شاری هەولێر كە خاوەنی فالكۆن گروپ و ئیمپایەر، لە بۆردوومانەكەدا خۆی و هاوسەرەكەی گیانییان لەدەستدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار