وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک ملیار و 502 ملیۆن دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی مانگێک هێشتا حکومەتی عێراق تەواوی پارەی مووچەی بۆ مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە، پارەکە بە گوژمەی بچووک بچووک دەنێرێت و پێنجشەممەی ڕابردووش 560 ملیۆن دیناری بە جیا نارد.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وەزارەتی دارایی عیراق بڕی یەک ملیار و 502 ملیۆنی دیکەی خستە سەر هه‌ژماری بانكی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی مانگی دوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق تەنیا 562 ملیار دیناری ناردووە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە 949 ملیارە، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ ناتوانێت کورتهێنان پڕبکاتەوە، تاوەکو ئێستا دەستی بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ