وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا دەنێرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا دەنێرێت

دیمەنی نموونەی لیستی مووچە و بڕێک پارەی 25 هەزاری، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی داریی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی 12 دەکات و بڕیارە پێش ساڵی نوێ لیستەکە بنێرێت.

 

وێنە گەورەکە:  مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بۆ بەغدا دەنێرێت بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. 

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داریی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند،  کار لەسەر ئەوە دەکەن پێش 25ـی 12 لیستی مووچەی مانگی 12 بنێرن، چونکە دوای ئەو وادەیە ساڵی دارایی لە عێراق کۆتایی دێت و کەیسەکە دادەخرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە:  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێكبهێنرێت بۆ پێداچوونەوە و ئامادەكردنی حیسابی کۆتایی بودجە و مووچەی ئەمساڵ.

 

ژمارەکان وادەڵێن: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینارە، لە خشتەکانی یاسای بودجە بری 11 ترلیۆن و نیو بۆ مووچە تەرخانکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا عیراق کەمتر لە نۆ ترلیۆنی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ