بایدن: ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:
بایدن: ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێ، ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ئارامیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە و ئەمەش بۆ هەموو لایەك گرنگە.

 

وێنە گەورەکە: بە هەوڵی ئەمریکا و فەرنسا، وڵاتی ئیسرائیل بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان پەسەند کرد، بە مەرجی ئەوەی حیزبوڵڵا بە سەرجەم مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە پابەند بێت.


لێدوانی فەرمی: 
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕایگەیاند: "ئەم ئاگربەستە گرنگییەكی گەورەی هەیە لە ناوچەكەدا و دەتوانین بڵێین ناوچەكە دەخاتە بەردەم ئاشتی و ئارامی". 

بایدن
جەختی کردەوە ئەم ئاشتییە بۆ هەموو لایەك گرنگە و دەتوانن ڕۆڵێكی باشتریان هەبێت لە چارەسەری هەموو كێشەكاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوە.

 

باگکراوند: دوای 60 ڕۆژ لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و، کوژرانی سێ هەزار و 754 کەس برینداربوونی 15 هەزار و 626 کەسی، ئەمشەو ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان پەسەند کرد و لە سبەیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


تەواوی گوتاری بایدن دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ