ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا نرخی زێڕ دادەبەزێنێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا نرخی زێڕ دادەبەزێنێت

ئاڤا نیوز


هەوڵی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا کاریگەری لەسەر نرخی زێر دروست کردووە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزیوە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 600 بۆ دوو هەزار و 620 دۆلار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 60 دۆلار دابەزیوە. پەیوەست بە کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نزیکەی 20 هەزار دینار دابەزیوە.

هۆکارە زانراوەکان: لە ماوەی ڕابردوودا دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی نوێی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار و زێڕ دروست کرد و دابەزین، ئەمە بۆ؟ ترەمپ دوای دەرچوونی ڕایگەیاند هەوڵی راگرتنی شەڕ دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها هەوڵ بۆ باشترکردنی ئابووریی ئەمریکا دەدات، بەردەوامیش پشتگیریی بیتکۆین  و دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات، ئەمانەش هەموویان کاریگەریان لەسەر نرخی زێڕ دەبێت. 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شارەزایان پێیانوایە ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ زۆر ناخایەنێت و بەهۆی هۆشدارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران و پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم لەلایەن ئەو وڵاتەوە، نرخی زێڕ بەرز ببێتەوە. 

لێدوانی فەرمی: دانا وەرتی، وتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستانی بۆ ئاڤا بە هەمانشێوە پێشبینی دەکات نرخی زێڕ بەرزببێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ