
دیمەنێكی هەڵەبجە و مۆنیۆمنێنتی شەهیدانی شارەكە
ئاڤا نیوز
به فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و شارەکە لەڕووی کەرتی وەبەرھێنانەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکە. یەكێک لەو پڕۆژانە شاری پیشەسازیی هەڵەبجەیە و بە گوتەی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان"54 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت".
لێدوانی فەرمی: "یەکێک لەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێت و کاریگەری لەسەر ئاوەدانی شارەکە دەبێت، پڕۆژەی شاری پیشەسازیی ھەڵەبجەیە و یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و کاریگەری خۆی دەبێت". یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت.
لەلایەکی دیکەوە: "سەرۆکوەزیران بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 208، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 400 دۆنم زەوی دا، بۆ دروستکردنی شاری پیشەسازیی ھەڵەبجە، ئێستا سەرجەم ڕێکارەکان تەواو بووە، وەبەرهێنیش ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێ بکات". بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت.
بۆچی گرنگە؟ شاری پیشەسازیی ھەڵەبجە، 100 کارگەی پیشەسازی (گەورە، مامناوەند و بچووک) لەخۆ دەگرێت، 54 هەزار هەلی کار بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ بۆ هاونیشتیمانیان دەڕەخسێنێت، بە تەواوبوونیشی، شارەکە لەڕووی کشتوکاڵی، پیشەسازی و بازرگانی دەبێتە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی عێراق و ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت