گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە بابەتی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەبێتەوە هەواڵی میدیاکان و ئەمجارە لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینیان دەکرێت و داواکاری گشتیی کەیسەکە ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاو کردنەوەی دۆسیەی کڕینی 16 ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لایەن ئاڤا میدیاوە، بابەتی کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە بوو بە باسی شەقامەکان و پارێزەرێکیش بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی ئاڤا، لە داواکاری گشتی سکاڵای کردووە، داواکاری گشتیش کەیسەکەی ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سکاڵایەی کە ئاراستەی داواکاریی گشتی کراوە، دوو خاڵ لەخۆی دەگرێت:
- خاڵێکی یەکەم ئەوەیە، بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەو تاهۆیانە بۆ دامودەزگاکانی حکومەت کڕاون، نەک ئەندامانی ئەنجوومەن. کەچی هەموویان دراون بە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
- خاڵی دووەم ئەوەیە کە گەندەڵی لە کڕینیان کراوە، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک نرخەکەی نزیکەی حەوت بۆ 10 هەزار دۆلار لە نرخی بازاڕ گرانتر کڕاوە.
زانیاریی پەیامنێر: هەرچەندە هەژار کاکەیی دەڵێ، لە داواکاری گشتییەوە کەیسەکە ڕەوانەی دەستەی نەزاهە کراوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە دەستەی نەزاهەی عێراقەوە بە ڕۆکان جاف، پەیامنێری ئاڤای وتووە، "ئەو کەیسەمان بەدەست نەگەیشتووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە