چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دایکێک لە شاری هەولێر پێنج ساڵە کوڕە گەورەکەی لە ئەوروپا بێسەروشوێنە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نازانن.
چیرۆکی سەرەکی: ئافرەتێک بەناوی حاجی بەهار کە خەڵکی هەولێرە، ماوەی پێنج ساڵە کوڕە گەورەکەی ڕۆیشتووە بۆ دەرەوە و لەو کاتەوە دەنگی نیە، نازانن کوڕەکەیان مردووە یان زیندووە.
لێدوانی فەرمی: حاجی بەهار بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ژیاری کوڕە گەورەم تەمەنی ئێستا 45 ساڵە، ئەو لە ساڵی 2020 بەقاچاخ چووە بۆ ئەورووپا و گەیشتە بولگاریا و هەتا دوو مانگیش بەتەلەفۆن قسەمان لەگەڵ یەکتر کردووە، دوای ئەوە هیچ دەنگی نەما و تەلەفۆنەکەی داخرا".
- ژیار ژنی هێنابوو، کوڕێکی سێ ساڵانیشیان هەبوو.
- پێش ئەوەی خۆی بڕوا ژن و منداڵەکەی بە قاچاخ ناردبوو بۆ ئەوروپا و گەیشتبوونە ئەڵمانیا.
- ژیار کاتێک گەیشتبووە بولگاریا، وەکو ژنەکەی گێڕاوییەتییەوە، ئەوکاتە لە ژیار جیابووەتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: حاجی بەهار بەهۆی کوڕە گەورەکەیەوە ژیانی لێ تاڵ بووە، بەردەوام لەخەیاڵی ژیار دایە، هەمیشە لەگەڵ وێنەکانی قسە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: هیشام سەعید، پەیامنیری ئاڤا میدیا پەیوەندی بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، پێیان گوتووە: با حاجی بەهار پەیوەندیمان پێوە بکات و ئێمەش لەڕێگەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتەوە بەدواداچوون دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە