عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت

شەیری بکە لە:
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت

ئاڵای وڵاتی عێراق

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کۆی گشتی داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنێت و بەرهەمی ناوخۆییش پێشبینی دەکرێت بگاتە 264 تریلیۆن دینار.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕایگەیاند، بەگوێرەی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی 2024-2028، پێشبینی دابەزینی رێژەی داهاتی نەوت دەکات لە 89.2٪ لە ساڵی 2024 بۆ 87.4٪ بۆ ساڵی 2028، لە کاتێکدا داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە زیاتر لە 79 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوتەی هینداوی، پێشبینیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆی داهاتی نانەوتی لە ماوەی پلانی پێنج ساڵەدا تا ساڵی 2028 بگاتە 79 تریلیۆن و 100 ملیار دینار کە 21 تریلیۆن باجی راستەوخۆ و 16 تریلیۆن و 800 ملیار دینار باجی ناڕاستەوخۆ دەگرێتەوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت کۆی داهاتی نانەوتی 41 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: جەخت لەسەر کەرتە سەرەکییەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار و هاوکات چالاکییەکانی ژێرخانی فیزیکی و خزمەتگوزاری کراوەتەوە بەپێی ئەوەی لە چوارچێوەی گشتی پلانەکەدا هاتووە، بۆیە بەرهەمی ناوخۆیی لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 214 تریلیۆن دینار بوو، لە ساڵی 2028دا پێشبینی دەکرێت بگاتە 264 تریلیۆن دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: