
وێنەی ئەو دوو پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی درۆنەکە بریندار بوون
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، دروست کاتژمێر 05:30 لە گوندی بلاڤە سەر بە ناحییەی دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی، درۆنێک لە سەنگەرێکی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی تەقییەوە و دوو پێشمەرگە بریندار بوون و ڕەوشی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەنگەرەی پێشمەرگە نوێیە و یەکەمجارە هێزەکانی زێرەڤانی تێیدا جێگیر دەبن، لەسەر داخوازیی خەڵکی ناوچەکە بووە، دوو ڕۆژە درۆن لە نزیک سەنگەرەکەیان دەتەقێتەوە و تاوەکو ئێستا بەوهۆیەوە پێنج پێشمەرگە بریندار بوون.
زانیاریی تابیەت: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایییەکان درۆنەکە هی پەکەکە بووە.
زانیاریی پەیامنێر: کاروان عەلی، پەیامنێری ئاڤا لە ئامێدی گوتی، "هەردوو پێشمەرگەکە گەیێنراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە و ڕەوانەی دهۆک کراوە."
ئەمەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لەهەمان شوێن سێ پێشمەرگەی زێرەڤانی بەهۆیەوە برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە