ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژدارنەکانی کەنەدا ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژدارنەکانی کەنەدا ڕاگەیێنرا

هەڵبژاردنەکانی کەنەدا

ئاڤا نیوز

 

پارتی لیبراڵی کەنەدا بە سەرۆکایەتی مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، لە هەڵبژاردنەکانی کەنەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

 

وێنە گەورەکە: دوای دەست لەکارکشانەوەی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی هاتە شوێنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا و سوێندی یاسایی خوراد، بەهۆی ئەمەشەوە هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدرا و بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی، پارتی لیبراڵی فەرمانڕەوا، هەڵبژاردنی گشتیی کەنەدای بردەوە.

 

بۆچی گرنگە: لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی گرژی و ئاڵۆزیی کەوتە نێوان ئەمریکا و کەنەدا بەتایبەت باجەکانی ترەمپ و شەڕی بازرگانی گرژییەکانی زیادکرد، بەڵام دواجار مارک کارنی توانی بڕوا بە دەنگدەرانی کەنەدی بهێنێت کە دەتوانێت ڕووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بێتەوە بەتایبەت لە پرسە ئابوورییەکاندا.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی کەنەدا دەریدەخەن، پارتی لیبراڵ بە بەدەستهێنانی 42.8٪ دەنگ توانیان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.

 

قووڵتر: زیاتر لە 28 ملیۆن کەس مافی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 343 کورسیی پەرلەمان لە کەنەدا هەبوو، ڕکابەرییەکە لەنێوان پارتی لیبڕال و پارتی پارێزگاران بوو، هەر پارتێک 172 کورسی بەدەستبهێنێت دەبێتە زۆرینە و حکومەت پێکدەهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ