
ئاڤا نیوز
سووریا بە نووسراو وەڵامی مەرجەکانی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە ئەگەری هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان و ڕایگەیاندووە کە زۆربەی مەرجەکانی جێبەجێ کردووە، بەڵام هەندێکی دیکە پێویستی بە "لێکتێگەیشتنی دووقۆڵی" لەگەڵ واشنتندا هەیە.
وێنە گەورەکە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانگی ڕابردوو لیستێکی هەشت مەرجی ڕادەستی سووریا کرد کە داوای لە دیمەشق دەکرد پابەندی بێت پێیانەوە، لەوانە لەناوبردنی ئەو کۆگا چەکە کیمیاوییانەی کە ماون و دڵنیاکردنەوە لەوەی کە پۆستە باڵاکانی حکومەت نادرێنە کەسانی بیانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سووریا لە پێویستییەکی زۆردایە بۆ کەمکردنەوەی سزاکان بۆ ئەوەی ئابوورییەکەی چاک ببێتەوە کە بەهۆی شەڕێکی 14 ساڵییەوە داڕووخاوە، کە لەو ماوەیەدا ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا سزای تووندیان سەپاند لە هەوڵێکدا بۆ فشارخستنە سەر سەرۆکی پێشوو، بەشار ئەسەد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی کۆپییەکی نووسراوەکە کە دەست "ڕۆیتەرز" کەوتووە، دیمەشق لە نامەکەدا جەختی کردووەتەوە کە وەڵامی زۆربەی مەرجەکانی کەمکردنەوەی سزاکانی ئەمریکای داوەتەوە و هەوڵ دەدات بۆ لێکتێگەیشتنی دووقۆڵی سەبارەت بەو مەسەلانەی کە ماونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە نامەکەدا هاتووە کە سووریا لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ چاودێری کردنی چالاکییەکانی گرووپە فەلەستینییەکان لە وڵاتەکەدا، و هەوڵ دەدات بۆ گفتوگۆی زیاتر لەم بارەیەوە. هەروەها لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە دیمەشق نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک لەوانەش ئیسرائیل.
ئەمەش بزانە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمدا بەخشینێکی شەش مانگی لە هەندێک سزا دەرکرد بۆ هاندانی یارمەتییەکان، بەڵام کاریگەری ئەم هەنگاوە سنووردار بوو.
چی ڕوویدا: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە یەکەم وتەیدا لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، ڕۆژی هەینی، هەوڵی دا پیشانی بدات کە سووریا بە کردەوە ئەم داواکارییانە جێبەجێ دەکات، لەوانەش ئەوانەی پەیوەندییان بە چەکە کیمیاوییەکان و گەڕان بە دوای ئەمریکییە ونبووەکان لە سووریادا هەیە.
بابەتە ستراتیژییەكان: بەگوێرەی ئەو نامەیەی دەست ڕۆیتەرز کەوتووە کە لە چوار لاپەڕە پێکهاتووە، سووریا بەڵێن دەدات کە نووسینگەیەکی پەیوەندی لە وەزارەتی دەرەوەدا دروست بکات کە ئەرکی گەڕان بێت بە دوای ئۆستن تایس، ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە، هاوکات بە وردی باسی ڕێکارەکانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆگاکانی چەکی کیمیاویدا دەکات، لەوانەش بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاویدا.
لەلایەكی دیكەوه: بەڵام لە نامەکەدا وردەکاری زۆر سەبارەت بە داواکارییە سەرەکییەکانی دیکە وەک دوورخستنەوەی چەکدارانی بیانی و مۆڵەتدان بە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەخۆ نەگرتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە واشنتن وەڵامێکی لە دەسەڵاتدارانی سووریاوە پێگەیشتووە سەبارەت بە داواکارییەکی ئەمریکا بۆ گرتنەبەری "ڕێوشوێنی دیاریکراو و وردەکاری بۆ بوونیادنانی متمانە".
قووڵتر: "وەڵامەکە هەڵدەسەنگێنین و ئێستا هیچ قسەیەکمان (لەم بارەیەوە) نییە. ویلایەتە یەکگرتووەکان دان بە هیچ کیانێک نانێت وەک حکومەتی سووریا و هەرجۆرە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا لەسەر بنەمای ئەو ڕێکارانە دیاری دەکرێت کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی کاتییەوە دەگیرێنە بەر".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
نێچێرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
23 نیسان
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- ڕاپۆرت
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جیهان چاوەڕوانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانە؛ ئیسرائیل نیگەرانە