وەزیری کشتوکاڵ بۆ ئاڤا نیوز: نرخی تەماتە هەرزان دەبێت

شەیری بکە لە:
وەزیری کشتوکاڵ بۆ ئاڤا نیوز: نرخی تەماتە هەرزان دەبێت

نرخی تەماتە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گەیشتە دوو هەزار و 500 دینار، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزیری کشتوكاڵ لەبارەی نرخی تەماتە دڵنیایی دەدات و دەڵێت لەمڕۆوە هەرزان دەبێت و دەگاتەوە نرخی ئاسایی خۆی.

وێنە گەورەکە: بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە وڵاتانی دراوسێ، نرخەکەی لە بازاڕەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە، بۆیە ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەکەی هەڵگرت.


لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤا نیوزی گوت: گرانبوونی نرخی تەماتە ئەمڕۆ دەستیپێکرد و هەر ئەمڕۆش بڕیارمان دا قەدەغەکە هەڵبگرین، پێشبینی دەکەین لە ئێستاوە نرخەکەی دەست بە دابەزین بکات و بگاتەوە نرخی جارانی".

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نرخی کیلۆیەک تەماتە بە هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ گەیشتە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 دینار. هیوا سەلمان، فرۆشیاری سەوزە و میوە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت تاوەکو ئێستا نرخەکەی هەر بەرزە و دانەبەزیوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: