حکومەتی عێراق: سەرکۆنەی هێرشە دوژمنکارییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەین
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
حکومەتی عێراق بەتووندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و لیژنەیەکی ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکدەهێنێت.
چیڕۆکە سەرەکییەکە: شەوی دووشەممە، هاونیشتمانییانی هەولێر بە دەنگی چەند مووشەکێکی یەک لەدوای یەک ڕاچڵەکان. دواتر زانرا "سوپای پاسداران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی چەند ناوچەیەکی لە شاری هەولێر کردووەتە ئامانج". ئەو شوێنانەشی کراونەتە ئامانج، شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتیمانیانی سڤیل بوون.
راگەیەنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بەتووندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر و بۆردوومانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکات.
حکومەتی فیدراڵیی عێراق ئەم هەڵسوکەوتە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق دەزانێت. جەختیشدەکاتەوە، سووکایەتیکردنە بە دراوسێیەتیی باش و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە هەموو ڕێککارێکی یاسایی بەرامبەر ئەم هێرشە دەگرێتەبەر و لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا تۆمار دەکات.
لە لایەکی دیکەوە: محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و خستنەڕووی راستییەکان و سەلماندنی درۆیی لایەنەکان بۆ رای گشتی لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی پێکبهێنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار