كار بۆ دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان سلێمانی و ئەسینا دەكرێت

شەیری بکە لە:
كار بۆ دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان سلێمانی و ئەسینا دەكرێت

فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

هەرێمی كوردستان و وڵاتی یۆنان هەوڵ بۆ زیادكردنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانیان دەدەن، لەو چوارچێوەیەشدا كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و ئەسینا دەستپێبكات.

وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی یۆنان لە بوارەكانی بازرگانی، پیشەسازی و گەشتوگوزار، ڕۆژی 23ـی شوبات، گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و ئەسینا دەستیپێكرد، هەفتانەش بە بەردەوام دوو گەشت هەیە، پلانیش هەیە لە ئاییندەیەكی نزیكدا گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش دەستپێبكات.

چی ڕوویدا: شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئێستا بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی لە یۆنانە، لەگەڵ یۆرگۆس یراهێپیتریتس، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە، لە دیدارێكدا كە هەریەك لە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەشداربوون، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان بەتایبەت لەبوارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزاردا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمی ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكە جەختكراوەتەوە لەوەی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان زیاد بكرێت و کار بکرێت لە داهاتوودا گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و ئەسینا بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ