ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ئەبوزەبی هەرێمی کوردستان قسەی دەبێت

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ئەبوزەبی هەرێمی کوردستان قسەی دەبێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنفڕانسی "سەکۆی وەبەرهێنانی پێشەنگەکانی جیهان

ئاڤا نیوز

 

دووەم ڕۆژە لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات کۆنفڕانسی "سەکۆی وەبەرهێنانی پێشەنگەکانی جیهان" بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسەکەیە و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش قسەکەری مێزگردێک دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستبەرکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەرتی وەبەرهێنان بایەخێکی دیکەی وەرگرتووە و ئێستا جگە لە ناوخۆ، دەستەی وەبەرهێنان بەشداری کارای لە کۆنفرانسە جیهانییەکانیش هەیە.

 

زانیاریی پەیامنێر: د.مستەفا حەسەن، نێردراوی ئاڤا بۆ کۆنفرانسەکە دەڵێت: ئەمڕۆ جگە لە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان. د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی ADNES بەشداری مێزگردێک دەبێت کە چەندین وەزیری  وڵاتان بەشداری دەکەن و تەوەری مێزگردەکە "جیهانگیری نوێ: دروستکردنی پرد، دروستکردنی سامان"ە.

 

لەلایەکی دیکەوە: شوان زراری، وەبەرهێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسەکە دەڵێت: هەوڵەکە ئەوەیە لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، زیاتر تێکەڵی لەگەڵ وەبەرهێنەری بیانی دروست بکەین. هاوکات ئەو نەخشەیەی لە دەستەی وەبەرهێنان هەیە و لە دەستەی وەبەرهێنانە نیشانی وەبەرهێنەرانی بیانی بدەین، ئامانجەکە بەهێزکردنی ئابووری کوردستانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ تیمی هەژماری من و کۆمەڵێک وەبەرهێن و سەرمایەدار بە سەکۆی "کوردستان پاڤلیۆن" بەشداری کۆنفڕانسەکەیان کردووە. دوێنێ کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەکە لە (ئینڤێست عومان، خەلیج و ئیمارات، ڕووسیا، عەجمان و کۆمەڵیک کۆمپانیای نێودەوڵەتی) ئەنجام دراوە و لە بوارەکانی ژیریی دەستکرد، پیشەسازی، خۆراک و کشتوکاڵ و کەرتی بانکی گفتوگۆ کراوە.

 

ئەمەش بزانە: کۆنفڕانسی ئەمساڵی ئەبوزەبی لە هەشت هۆڵی گەورە بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە 20 هەزار کەس لە 180 وڵاتەوە بەشدارییان کردووە، 12 هەزار پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند و گەورە لە کۆنفڕانسەکە دەخرێنەڕوو.

 

 
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: