تووشبوون بە شێرپەنجە له‌ كوردستان له‌ ستانداردی جیهانی کەمترە

شەیری بکە لە:
تووشبوون بە شێرپەنجە له‌ كوردستان له‌ ستانداردی جیهانی کەمترە

د. سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستی

ئاڤا نیوز

وەزیرى تەندروستى دڵنیایی دەدات لەوەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان هێشتا نەگەیشتووەتە ستانداردی جیهانی.

لێدوانی فه‌رمی: له‌ هه‌ر 100 هەزار کەسێك له‌ هه‌رێمی كوردستان، 150 کەس  تووشبووی  نه‌خۆشی  شێرپەنجەن، ئه‌و ژمارەیەی لە هەرێمی كوردستان تۆماکراوە به‌راورد به‌ ستانداردى جیهانى  كه‌متره‌ . د. سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستی وای به‌ ئاڤا نیوز گوت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، زیاتر لە 100 جۆری هەیە و زۆربەشیان کوشندەن، ستانداردی جیهانی بۆ نەخۆشییەکە بۆ هەر 100 هەزار کەسێک 190 کەسە.

بۆچی گرنگە: وێڕای ئەوەی چەند نەخۆشخانەیەکی خێرخوازی تایبەت بە شێرپەنجە کراونەتەوە، لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان تووشبووانی شێرپەنجە بێبەرامبەر چارەسەر دەکرێن کە چارەسەرەکەی لە وڵاتانی دەرەوە زۆر گرانە.

باكگراوند: لە ساڵی 2012 ەوە 81 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و تەنیا ساڵی ڕابردوو ژمارەکە  نۆ هەزار و 911 تووشبوو بووە.

شەیری بکە لە: