لە ساڵی 2025 یەکەمی حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی هەڵدێران تۆمارکرا

شەیری بکە لە:
لە ساڵی 2025 یەکەمی حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی هەڵدێران تۆمارکرا

تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران لەکاتی گەیشتنیان بۆ سەر تەرمی شاخەوانەکەی هەڵدێرا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتیەکی تەمەن 45 ساڵانی دانیشتووی سۆران لە چیای زۆزک هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا، ئەمەش بە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستانی ڕووداوی هەڵدێران لە ساڵی 2025 دادەنرێت لە هەرێمی کوردستان.

 

چیرۆکی سەرەکی:  ڕۆژی 2-1-2024، چوار کەس بە مەبەستی شاخەوانی سەردانی چیای زۆزکیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد، یەکێک لە شاخوانەکان پەیوەندی بە بەرگریی شارستانیی سۆران دەکات کە هاورێیەکیان هەڵدێراوە، شوینەکەی سەخت بووە و نەتوانراوە بە ئۆتۆمبێل بە هانای هاووڵاتیەکەوە بچن، تا تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتوون بە شوێنی ڕووداوەکە هاووڵاتیەکە گیانی لەدەستداوە.

 

لێدانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئاگادارکراینەوە کە هاووڵاتیەک لە چیای زۆزک هەڵدێراوە، تا ئێمە گەیشتین بە شوێنی ڕووداوەکە، هاووڵاتیەکە گیانی لەدەستدابوو. دەشڵێت، ئەو کاتەی پەیوەندی بە ئێمەوە کرا هاووڵاتیەکە گیانی لەدەستنەدابوو.


زانیاریی زیاتر: هاووڵاتییەکە ناوی عەزیز ئیساعیلە و تەمەنی 45 ساڵە، دانیشتووی شاری سۆرانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە ساڵی 2024ـدا ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی بە هۆی هەڵدێرانەوە گیانیان لەدەستداوە سێ هاووڵاتین. هاوکات یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی تەمومژ و سەرما و سۆڵە گیانی لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا یەک حاڵەتی گیرخواردن لەناو بەفر هەبوو کە خێزانێک بوو، بەڵام لەلایەنی تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕزگار کران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ