
دابەشکردنی نەوتی سپی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای هەولێر، لەڕێگەی دروستكردنی كۆبۆن و دابەشكردنی بەسەر خێزانەكان، گۆڕان بەسەر شێوازی دابەشكردنی نەوتی سپی دێت و بیرۆكەكە ئەوەیە كە لەمەودوا هاووڵاتییان لەڕێگەی بەنزینخانەكانەوە نەوت وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ بەنیازین سەرجەم بابەتەكانی سووتەمەنی لەڕێگەی كۆبۆنەوە بەسەر هاووڵاتییان دابەش بكەین، ئێستا غازی ماڵان لەڕێگەی كارتێكەوە كە شێوازەكەی كاتییە دەدرێت بە هاووڵاتیاین، بەڵام بیرۆكەكە ئەوەیە لەمەودوا غاز و نەوت بە كۆبۆن بدرێت بە هاووڵاتی و هەر خێزانێك لەڕێگەی بەنزینخانەكانەوە بەشە نەوتی خۆی وەربگرێت، چونكە شێوازی ئێستای دابەشكردنی نەوت كە لەڕێگەی بەرمیلەوەیە ناشارستانی و نەگونجاوە، كۆبۆنەكەش ئەلیكترۆنی دەبێت نەك كاغەز.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێوازی ئێستای دابەشكردنی نەوت بەم شێوەیە:- هەر خێزانێك دەبێت بەرمیلێكی بەتاڵ بباتە لای بریكاری خۆراك و چەند ڕۆژێك لەوێ بەجێیبهێڵێت و پاشان تانكەرێكی پڕ لە نەوت دێت و 200 لیتر نەوت لە هەر بەرمیلێك دەكات و پاشان هەر خێزانێك بەرمیلەنەوتی خۆی دەباتەوە.
ئەوەش بزانە: مانگێكە دابەشكردنی غاز گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەر خێزانێك لەلایەن موختاری گەڕەكەكەیەوە كارتێكی پێدەدرێت و بۆی هەیە مانگانە دوو بتڵ غاز بە نرخێكی هەرزانتر لە بازاڕ وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی بەریتانیا: کۆچبەران پارە سپی دەکەنەوە
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق 38 باڵیۆزی نوێ لە وڵاتان دادەمەزرێنێت؛ هەشتیان کوردن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان: چاومان لە خاک و سەرچاوەی کەس نییە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمپینێک بۆ بۆنەکانی نەورۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیێندرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمپینێک بۆ بۆنەکانی نەورۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیێندرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چوار مانگی ئەمساڵ 10 ڕووداوی خنکان تۆمارکراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر چوار خاڵ بۆ سزای سەرپێچی ماتۆڕسکیل دیاری دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان سلێمانی و ئەسینا دەكرێت