بەستەری خۆتۆماركردن لە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی توانستی زمانی ئینگلیزی كارا دەكرێت

شەیری بکە لە:
بەستەری خۆتۆماركردن لە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی توانستی زمانی ئینگلیزی كارا دەكرێت

تاقیکردنەوەی توانستی زمان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرجەم خوازیارانى خولى زمانى ئینگلیزى ئاگاداردەكاتەوە كە بەستەری خۆتۆماركردن لە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی كارا بووە و دەتوانن خۆیان تۆماربكەن. 

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاگاداری سەرجەم خوازیارانى خولى زمانى ئینگیلزى دەکات، کە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ڕێکكەوتى 6-4-2025، بەستەری تایبەت بە دروستكردنی ئەكاونت و بەشداریكردن لە خولی پەرەپێدانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ حكومییەكانی كوردستان كارا دەبێت و ئەوانەی مەبەستیانە بەشداریی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بكەن، خۆیان بەشێوەی ئۆنلاین تۆمار بكەن و فۆرمەكە پڕبكەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەدواداچوونی ئاڤا و گەیاندنی داواكاریی پێنج هەزار قوتابی خوێندنی باڵا كە پێویستییان بە توانستی زمانی ئینگلیزی هەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەر لە جەژن بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی قوتابییەكان دەركرد و ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ دوای جەژن، ناونووسین بۆ تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی دەكرێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدا خولی توانستی زمانی ئینگلیزی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە ڕاگیرابوو.

 

زانیاریی زیاتر: لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن خۆتان تۆمار بکەن

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ