دووکاندارێک لەسەر ئاگرەکەی بازاڕی دارەسوتاوەکە دەستگیر کراوە

شەیری بکە لە:
دووکاندارێک لەسەر ئاگرەکەی بازاڕی دارەسوتاوەکە دەستگیر کراوە

ئاڤا نیوز

 

کەسێک لەسەر سووتاندنی بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی دەستگیر دەکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 5-4-2025، ئاگرێک لەنێو دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە، بەهۆیەوە نزیکەی 150 دووکان سووتان، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

 

لە پەیامنێرەوە: وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دووکاندارێکی نێو بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستگیرکراوە، گومان دەکرێت ئەو هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بووبێت.


زانیاریی زیاتر: دووکاندارەکە لەحیمکاری لە دووکانەکەیدا کردووە. دووکاندارەکە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

بۆچونی لایەنی بەرامبەر: بەگوتەی ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا، ئەو دووکاندارە گوتویەتی: "تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەو کاری لەحیمکاری کردووە، بەڵام بازاڕەکە لە بەرەبەیاندا سووتاوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: