لەبارەی یەک لیستی یەکێتی و پارتی لە کەرکووک ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی یەک لیستی یەکێتی و پارتی لە کەرکووک ڕوونکردنەوە دەدرێت

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

پرسی یەک لیستی پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک بوو بە ڕۆژەڤ، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەگەر شتێکی وا هەبێت دیراسەی دەکەین".

 

بابەتی سەرەکی: ڕۆژی 5-4-2025، دەنگۆی دروستکردنی یەک لیستی لەنێوان پارتی و یەکێتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە کەرکووک، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر زاری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی بڵاوکرایەوە، ئەمەش بوو بە ڕۆژەڤ و دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەڵە تێگەیشتن لەسەر ئەم بابەتە هەیە و من باسی شتی وام نەکردووە،  نەشم بیستووە کە بە یەک لیست دابەزن، بەڵام ئەگەر شتێکی وا هەبێت دیراسەی دەکەین.

 

ئەمەش بزانە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە دەبێت هەڵبژاردن پێش 25-11-2025 ئەنجامبدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ