ماکرۆن میوانداری لووتکەی غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
ماکرۆن میوانداری لووتکەی غەززە دەکات

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

ئاڤا نیوز


لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی غەززە، سەرۆکی فەرەنسا لووتکەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ دوو وڵاتی عەرەبی بۆ دۆخی غەززە بەڕێوەدەبات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند،  لە بەرامبەر باری نائاسایی غەززە، لە میانی لووتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر و عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن ئەنجام دەدەین.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیار وایە ئەمڕۆ ماکرۆن بگاتە میسر، ئەم سەردانەشی دەچێتە چوارچێوەی  سەردانی بۆ ئەفریقای باکوور، هاوکات بڕیارە سەردانی چەند شوێنک نزیک غەززە بکات بەتایبەت شاری عەریش کە 50 کیلۆمەتر لە غەززەوە دوورە، ئامانجی لێی ئەوەیە کە لە نزیکەوە دۆخی مرۆیی لەوێ هەڵبسەنگێنێت

 

باکگراوند: دوای 57 ڕۆژ لە وەستانی هێرشەکانی ئیسرائیل، لە 18-3-2025 دووبارە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردەوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەدەنی و بەرپرسانی حەماس بوونە قوربانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: