باخچەلی: جەهەپە بەرەی شەڕ و تووندووتیژی بەڕووی تورکیا کردووەتەوە

شەیری بکە لە:
باخچەلی: جەهەپە بەرەی شەڕ و تووندووتیژی بەڕووی تورکیا کردووەتەوە

دیمەنی خۆپیشاندانەکانی تورکیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەسەر خۆپیشاندان و گرژییەکانی تورکیا دەڵێت: جەهەپە بەرەی شەڕ و تووندوتیژی بەرامبەر بە تورکیا کردووەتەوە، میراتی کەمال ئەتاتورک بەدەستیانەوە بە تاڵان کراوە.

چیرۆکی سەرەکی: باخچەلی لە پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، باسی لە دۆخی ئێستای تورکیا کرد بەوەی جەهەپە گەنجانی ئەو وڵاتە بۆ مەرامی سیاسی خۆی بەکاردێنێت، بە بیانووی خۆپیشاندان ئاژاوەگێری و نائارمی لە شەقامەکانی ئیستەنبووڵ دروست دەکەن، ئەمەش بۆ ئەوان جێگای قبووڵ نییە.

ڕاگەیێنروای فەرمی: باخچەلی لە ڕاگەیێنراوێکی نووسراودا دەڵێت: بەم کردەوانەی ڕووی جەهەپە و سەرۆکەکانی دەرکەوت، ئەوان بەرەی شەڕ و توندووتیژییان بەرامبەر بە تورکیا کردووەتەوە، میراتی کەمال ئەتاتورک بەدەستیانەوە بە تاڵان کراوە.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: باخچەلی کە ماوەیەکی زۆرە لە میدیاکان دەرناکەوێت و زیاتر لە پێنج کۆبوونەوی فراکسیۆنی پارتەکەی بەهۆی ئامادەنەبوونی باخچەلییەوە دوا دەخرێت، ئەمەش نیشانەی پرسیاری لەسەر دۆخی تەندروستی ئەو دروست کردووە "بەوەی تەندروستی زۆر خراپەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە"، بەڵام بە ڕاگەێینراوە نووسراوەکانی ئەو قسەو باسانەی لەسەر تەندروستی دەکرێت، تا ڕادەیەک بە درۆ دەخاتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ