دادوەرێکی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی ترەمپ ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
دادوەرێکی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی ترەمپ ڕادەگرێت

تابلۆی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دادوەرێکی دادگای فیدراڵی ئەمریکا بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنی کەناڵی دەنگی ئەمریکا و دەرکردنی تەواوی کارمەندەکانی ڕاگرت.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا بە ڕاگرتنی ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی دەنگی ئەمریکا کە لەسەر بودجەی ئەمریکا کارەکانی بەڕێوەدەچوو، ڕۆژی هەینی دادوەڕێکی دادگای فیدرالی ئەو بڕیارەی ڕاگرت

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جیمز پاوڵ ئۆتکان، دادوەری دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند: دەرکردنی زیاتر لە 1200 ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ئاژانسی هەواڵی دەنگی ئەمریکا بە بڕیاری ترەمپ هەنگاوێکی کلاسیک و تاک لایەنەیە و لەخۆوە دراوە و ئەو بڕیارە ڕادەگیریت لە ئێستادا.

زانیاریی زیاتر: ئەم ڕاگرتنە کاتییەی دادوەر ئۆتکان، بڕیاری ترەمپ لە هەر هەوڵێک بۆ ناردنەوەی کارمەندەکانی دەزگاکە و ڕێگریکردن لە کارکردن یان داخستنی نوسینگەکانی لە دەرەوەی وڵات دەوەستینێت.

ئەمەش بزانە: ئەم بڕیارە هاوکات بودجەی ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد، ڕادیۆی ئاسیای ئازادی بە شێوەیەکی کاتی گەڕاندووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ