ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ئاشکرا دەکرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی

ئاڤا نیوز
 

ناوەڕۆکی پەیامەکی ترەمپ بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێت و تیایدا هاتووە، ئەگەر ئێوە ئامادەبن بۆ دانووستان ئێمەش ئامادەین.

 

چیڕۆکی سەرەکی: نامەیەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ ئێران مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، نامەکەش لەڕێگەی دەوڵەتێکی عەرەبییەوە بۆ ئێران نێردراوە، تارانیش ئەم نامەی بە هەوڵێکی فێڵ و فریودان ناو برد و دانووستانیشی لەگەڵ واشنتن ڕەتکردەوە، سەرچاوەکان دەقی نامەکەیان ئاشکرا کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە تەنیا دەنگۆن تاوەکو ئێستا ئێران بەفەرمی دەقی نامەکەی ئاشكرا نەکردووە، بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، لە نامەکەدا نووسیمە هیوادارم دانووستان بکەین، چونکە ئەگەر ئێمە هێزی سەربازی بکەینە بژاردە ئەوا شتی خراپ ڕوودەدات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: محەممەد ساڵح سێدگیان، بەڕێوەبەریی ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێران، ڕۆژی شەممە لە تۆڕی ئێکس، دەقی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرا کرد.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە نامەکەی ترەمپدا هاتووە، '' ئەم نامەیە ئامانجی کردنەوەی ئاسۆی نوێیە بۆ پەیوەندییەکانمان، دوور ململانێ، کاتی ئەوە هاتووە دوژمنایەتی بەجێبهێڵین و لاپەڕەیەکی نوێی بکەینەوە ئەمڕۆش دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ژێر سەرکردایەتیی مندا ئامادەیە هەنگاوێکی گەورە بەرەو ئاشتی و کەمکردنەوەی دۆخەکە بنێت، بەڵام ئاگادارتان دەکەمەوە، ئەگەر ئەم دەستە درێژکراوە ڕەتبکەنەوە، ئەوا گرژییەکان پەرەدەسێنن، ئەگەر ئێوە ئامادەن بۆ دانووستان، ئێمەش ئامادەین''

 

لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، ئێران وەڵامی نامەکەی ترەمپی داوەتەوە، ئێستا دانووستانی ناڕاستەوخۆ باشترین بژاردەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: