دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕەمەزاندا نزیکەی شەش ملیار دینار هاوکارییان بە خەڵک گەیاندووە

شەیری بکە لە:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕەمەزاندا نزیکەی شەش ملیار دینار هاوکارییان بە خەڵک گەیاندووە

لۆگۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاندووە، لەماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ نزیکەی شەش ملیار دینار هاوکارییان لە حەوت سێکتەری جیاواز بە هاونیشتمانیان گەیاندووە.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، دامەزراوە خێرخوازییەکان ڕێژەی هاوکارییەکانیان بۆ خەڵکی هەژار زیاتر دەکەن. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەموو ساڵێک لە بوای جیاواز هاوکاری بەو خەڵکانە دەگەیێنێت کە پێویستییان پێی هەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ئەو زانیارییانە بێت دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڵاویکردوونەتەوە. لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بڕی پێنج ملیار و 829 ملیۆن دینار لە حەوت سێکتەری جیاواز هاوکاری گەیێنراوەتە خەڵکی هەژار.

ئامارەکانی هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی تەنیا لە مانگی ڕەمەزاندا بەمجۆرەیە:

-    دابینکردنی 15 خانوو بۆ خەڵکی هەژار لە چوارچێوەی پڕۆژەی نووژین.

-    دابەشکردنی زیاتر لە دوو ملیار دینار وەک مووچەی ئازیزان.

-    دابەشکردنی 48 هەزار و 890 سەبەتەی خۆراک.

-    دابەشکردنی 45 هەزار و 500 ژەمە خۆراکی گەرم.

-    دابینکردنی هاوکاری نەختینە بۆ هەزار و 280 خێزان.

-    دابینکردنی دوو هەزار و 228 ڤاوچەر لە چوارچێوەی کۆبۆنی خۆراک.

-    جلوبەرگی جەژنیش بۆ 452 کەس دابینکراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: