ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمار و تایلەند بەرز دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمار و تایلەند بەرز دەبێتەوە

دیمەنی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنان دوای بوومەلەرزەکەی تایلەند. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

تا دێت ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمار و تایلەند گیانیان لەدەستداوە زیاتر دەبێت و تیمەکانی فریاگوزاری ئەو وڵاتانەش بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن.

چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوەڕاستی میانماری دا و بە گوێرەی ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریکی بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر بووە و چەقی بوومەلەرزەکە 16 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری 'ساگاینگ' و بە قووڵی 10 کیلۆمەتر بووە.

زانیاریی زیاتر: بوومەلەرزەکە زۆر بەهێز بووە و لە وڵاتانی دەوروبەریش، لەوانە لە چین، هەستی پێکراوە.

زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە 144 کەس لە میانمار گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 732 کەسی دیکەش برینداربوون، تیمەکانی فریاگوزاری ئەو وڵاتەش بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون و هاوکات حکومەتی میانمار داوا دەکات وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری وڵاتەکەیان بکەن.

لە لایەکی دیکەوە: لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند 9 کەس گیانیان لەدەستداوە، دەیان کەسیش لە ژێر دارو پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: