
پاشماوەی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سوپای ئەمریکا لە هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەندین پێگەی حووسییەکانی لە سەنعای پایتەخت و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵیان بۆردومان کرد.
وێنە گەورەکە: بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا ماوەی دوو هەفتەیە هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن دەستپێکردووە، تائێستا لە ئەنجامی هێرشەکان چەندین سەرکردەی ئەو بزووتنەوەیە کوژراون، دیارترینیان برای سەرۆکی بزووتنەوەکەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەمریکا زیاتر لە 40 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حووسییەکان ئەنجام داوە و هەر لەم هێرشانەدا فڕۆکەخانەی سەنعای بۆردومان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دووبارە دەستپێکردنەوەی ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ترمپ ڕایگەیاندبوو لەگەڵ ئەوەدا حووسییەکان داوای دانوستان و ئاگربەست دەکەن، بەڵام هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەریان بەردەوام دەبێت و زیانی گەورەیان پێدەگەیێنێت.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا حووسییەکان تۆمەتبار دەکات کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەریای سوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
خەزعەلی هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ شەڕی ناوچەکە ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کاراکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی سعودییە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چاوی لە خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکایە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێران دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ توڕەیە لە پووتین و هەڕەشەی باجی زیادە لەسەر نەوتی ڕووسیا دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارەکانی ترەمپ بۆ گومرک جێبەجێ دەکرێن
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بڵاو ناکەینەوە