خشتەی بودجەى 2025 ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا

شەیری بکە لە:
خشتەی بودجەى 2025 ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

ئاڤا نیوز

 

دوای هەڵسەنگاندن و ڕیکخستنی بڕگەکانی، وەزارەتی پلاندانانی عێراق خشتەی بودجەى ساڵی 2025ـی ڕەوانەی ئەنجوومەنى وەزیران کرد و پێشبینی نزیکەی 64 تریلیۆن دینار کورتهێنان دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بۆ تاوتوێکردن و گقتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بەدۆخی دارایی، نەوت، سەرژمێری گشتی و بودجەی ساڵی 2025، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداری محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی کرد.  

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتەکەی سەرجەم وردەکارییەکانی لە خشتەی بودجەی ساڵی 2025 تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، لەخشتەکەدا جگە لەپڕۆژە تەواونەکراوەکان هیچ بڕە پارەیەک بۆ پڕۆژەی نوێی تەرخان نەکراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی و لیژنەکەی دەربڕی سەبارەت بەدواکەوتنی خشتەکە و تەرخان نەکردنی هیچ بڕەپارەیەک بۆ پڕۆژەی نوێ.


 
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ بودجەى 2025 دەگاتە 200 تریلیۆن دینار و کورتهێنانیش لەبودجەکەدا 64 تریلیۆن دینار.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ