ژمارەیەک هۆز و عەشیرەت لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەچنە پاڵ داواکەی موقتەدا سەدر
- عێراق
- 30 ئازار

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە ڕایگەیاند کە ئەوان بەشداری هەڵبژاردنێک ناکەن کە تەنیا خەمی بەرژەوەندیی تائیفی و نەتەوەیی و حیزبی بێت، ژمارەیەک هۆز و عەشیرەت پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوێستی موقتەدا سەدر دووپات دەکەنەوە و بڕیار دەدەن بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 10ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات. لە ئێستاوەش ڕەوتی نیشتمانی شیعە بە ڕابەرایەتی موقتەدا سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند.
چی ڕوویدا: ڕۆژی 2025-3-27، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ڕایگەیاند: بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم، چونکە ئێستا عێراق بەهۆی هەژموونی وڵاتانی زلهێز و دەرەکیی بەسەر هەموو جومگەکانیدا دوا هەناسەی هەڵدەمژێ.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوابەدوای پەیامەکەی موقتەدا سەدر لەبارەی بایکۆتی هەڵبژاردن، ژمارەیەک هۆز و عەشیرەت و بنامەڵەی دیاری خوارووی عێراق پشتیوانی لە هەڵوێستی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە دەکەن و بڕیاریاندا ئەوانیش بەشداری هەڵبژاردن نەکەن.
پێدراوە ڕاستییەکان: ڕەزا ئال تەمیمی، سەرۆکی کۆمەڵەی هۆزەکانی بەنی تەمیم لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەوان وەک شێخ و نەوەکانی بەنی تەمیم، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی ئەو دۆخە پڕ لە گەندەڵییە و باڵادەستی گەندەڵەکان دەکەن لە وڵاتدا، هەر بۆیە پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوێستەکەی سەرکردە موقتەدا سەدر ڕادەگەیێنن و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
لە هەمان کاتدا: مەیسەم کازم، سەرۆکی هۆزەکانی بەهادەل، لە ڕاگەیێندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ هەڵوێستەکەی موقتەدا سەدر دەردەبڕن. هاوکات هەریەکە لە هۆزەکانی بەنی حەسەن، عەکیل، شەممەر، حومەییر، بنەماڵەی سەید یوسف، بەنی تەمیم، ئەعرەجی، بەنی کەعب، عەشیرەتی زریج، هۆزی فریجات، عەشیرەتی حەدبان، بەنی مەنسوور و عەشیرەتی عابد، پشتیوانی خۆیان بۆ سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات