قاچاخچییەک کە ماددەی هۆشبەری لە نێو نانی 'تۆست' شاردبووەوە دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
قاچاخچییەک کە ماددەی هۆشبەری لە نێو نانی 'تۆست' شاردبووەوە دەستگیر دەکرێت

دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق؛ تێبینی: وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

لە دەروازەی سنووری شەلەمچە لە باشووری عێراق دەست بەسەر بڕێک ماددەی کریستاڵی هۆشبەر دەگێرێت، کە لە نێو نانی جۆری تۆست حەشار درابوو.

 

وێنە گەورەکە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سێ مانگی ئەم ساڵدا، هەزار و 559 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا 194 بازرگانی نێودەوڵەتین و هەزار و 365 بازرگانی دیکەشیان ناوخۆیین، دەستیشیان بەسەر دوو تۆن و 156 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەروازەی سنووری شەلەمچەی نێوان عێراق و ئێران، قاچاخچییەکی ماددەی هۆشبەر بە هەزار و 450 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵەوە کە بەشێوەیەکی پیشەیی لەنێو نانی جۆری تۆست شاردبووەوە، دەستگیر کرا.

 

زانیاریی زیاتر: لەهەمان دەروازە، پێنچشەممەی ڕابردوو 27-3-2025، گەشتیارێکی عێراقی کە لە ئێرانەوە گەڕابوویەوە، بڕێک ماددەی کریستاڵی لە نێو بۆرییەکدا شاردبووەوە، دەستگیر کرا.

 

ئەمەش بزانە: لە ساڵانی 2022، 2023 و 2024،  لە عێراق 40 هەزار کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ