ئێران داوا  لە خەڵکی عێراق دەکات بڕژێنە سەر شەقامەکان

شەیری بکە لە:
ئێران داوا  لە خەڵکی عێراق دەکات بڕژێنە سەر شەقامەکان

ژمارەیەک خۆپیشاندەری عێراق

ئاڤا نیوز

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئیسلامی ئێران لە عێراق، داوا لە هاووڵاتییانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکات، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام بدەن.

چیرۆکی سەرەکی: ئێران کۆتا هەینی مانگی ڕەمەزانی وەک ڕۆژی جیهانی قودس دیاریکردووە، ساڵانە لەچەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی ڕێپێوانی جەماوەری لە دژی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبەیاننامەیەکدا موجتەبا حوسێنی، نوێنەری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئیسلامی ئێران لە عێراق، داوای لە هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق کرد سبەی هەینی 28-3-2025  ڕێپێوانێکی جەماوەری لە دژی ئیسڕائیل بکەن.

ئەمەش بزانە: ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس ئەمساڵ لە هەلومەرجێکی جیاوازتر بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لەگۆڕانکاریدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ