زێلینسکی: ڤلادیمێر پووتین بەم زووانە دەمرێت

شەیری بکە لە:
زێلینسکی: ڤلادیمێر پووتین بەم زووانە دەمرێت

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەم زووانە کۆتایی پێدێت و دەمرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە گفتووگۆیەکی کراوەدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار، لە وەڵامی پرسیارێکدا هێرش دەکاتە سەر ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دەڵێت قسەو باس لەسەر نەخۆشی درێژخایەنی پووتین هەیە و زۆری نەماوە لە ژیاندا، بەمزووانە کۆتایی دێت.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کاتێک سەبارەت بە ترسی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پرسیاریان لێکرد، گوتی:" پووتین لە خەڵکەکەی خۆی دەترسێت، لە ناسەقامگیری کۆمەڵگای ڕووسی و خۆپیشاندان و دژایەتی خەڵک وتێکچوونی بارودۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی دەترسێت."

پووتین لە لەدەستدانی دەسەڵات و هێز دەترسێت کە ئەویش بەم زووانە ڕوودەدات، تەنیا لەسەر کات ماوە و تەمەنێکی زۆری کردووە، ئەو بەم زووانە دەمرێت و کۆتایی بە مێژووی دێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا چەند جارێک بەرپرسانی دەزگای هەوڵگریی ئۆکراینا ئاماژەیان بە نەخۆشی درێژخایەنی ڤلادیمێر پووتین کرد و ڕایانگەیاند، پووتین تووشبووی نەخۆشیەکی کوشندەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ