ماکرۆن سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی ئۆکراینا لە پاریس کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ماکرۆن سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی ئۆکراینا لە پاریس کۆدەکاتەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ڤۆلۆدمیێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پاریس میوانداری سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ لووتکەی ئاسایشی ئۆکراینا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: فەرەنسا وەک هاوپەیمانی سەرەکیی ئۆکراینا پشتیووانی خۆی بۆ کێیڤ دووپاتکردۆتەوە، ئەمجارەش میوانداری سەرکردەکانی ئەوروپا دەکات کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئۆکراینایە، ئەگەری جێگیرکردنی هێزی سەربازیی هاوپەیمانان و تاوتوێیکردنی هەنگاوەکانی دانوستاندنەکانی ئاشتیی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کە لەم هەفتەیەدا لە سعودییە بەڕێوەچوو، تەوەرێکی دیکەی لووتکەکە دەبێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە 27 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان لە کۆشكی ئیلیزێ ئامادە بن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرایناش ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

 

لەلایەکی دیکە: ئەم لووتکەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 20-3-2025 لە لەندەن بە ئامادەبوونی ئەفسەرە سەربازییە باڵاکانی وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی  پێشهاتەکانی ئۆکراینا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 وڵات کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ