کۆمیسیۆن: ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری هەموو ڕۆژانی هەفتە کراوە دەبن

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری هەموو ڕۆژانی هەفتە کراوە دەبن

لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی گەرەنتیکردنی مافی بەشداریی زۆرترین هاووڵاتی لە دەنگدان، ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری هەموو ڕۆژانی هەفتە و لەناویاندا ڕۆژانی هەینی و شەممەش بەردەوام کراوە دەبن.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ڕۆژی چوارشەممەش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو هەڵبژاردنە ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا بۆ هاووڵاتیان ئاماژەی بەوەکرد، جگە لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان، سەرجەم ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری هەموو ڕۆژانی هەفتە و لەناویاندا ڕۆژانی هەینی و شەممە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە کراوە دەبن، ئەویش بە ئامانجی پێشوازیکردن لە هاووڵاتیان بۆ گەرەنتیکردنی مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ