ترەمپ بڕیارێکی نوێ بۆ ئەمریکییەکان دەردەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ بڕیارێکی نوێ بۆ ئەمریکییەکان دەردەکات

ئاڤا نیوز

لە نوێترین بڕیارەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا، باج بەسەر سەرجەم ئەو ئوتۆمبێلانە دەسەپێنێت کە لەنێو ئەمریکادا دروست نەکراون.

چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ دەستبەکاربونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ بەردەوامە لەسەر بڕیاری سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر کەل و پەل و کاڵای هاوردەکراوی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمەش لە پێناو چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی کە لە ئەمریکادا دروست نەکراون 25% باج بەسەریاندا دەسەپێندرێت.

زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارە نوێیە لە 2025-04-03، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو ترەمپ لەسەر دەسەڵات بێت ئەم بڕیارە لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە و کاری پێدەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ