ئاگری دارستانەکانی کۆریای باشوور تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

شەیری بکە لە:
ئاگری دارستانەکانی کۆریای باشوور تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

دیمەنی ئاگرەکەی دارستانەکانی کۆریای باشوور. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

تا دێت ئاگرەکەی کۆریای باشوور زیاتر تەشەنە دەکات و شارەزایانی جیۆلۆجی ئەو وڵاتە ئەم ئاگرکەوتنەوانە بە گەورەترین ئاگری مێژووی ولاتەکەیان دادەنێن.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 2025-03-21، ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی کۆریای باشووری گرتووەتەوە و زیانی ماددی و گیانی زۆر بەر ئەو وڵاتە کەوتووە و تا ئێستا 37 هەزار کەس شوێنی مانەوەی خۆیان بەجێهێشتووە.

زانیاری بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەی دارستانەکانی کۆریای باشوور گیانیان لەدەستداوە بۆ 26 کەس بەرزبووەتەوە و  نزیکەی 35 هەزار هێکتار زەویش سووتاووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاند: ئاگرەکە بەهۆی بای توندەوە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و لە پێنج لاوە بەردەوامە و هەزاران سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە 146 هێلیکۆپتەرەوە بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ