
ژمارەیەک پێشمەرگە لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا باس لە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران کرا، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەیەوە دەڵێت، کارەکانی خشتەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئێستا لەلای ئەنجوومەنی وەزیرانە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە 21ی ئازار و 11ی ئەیلوول، بە دوو خشتەی جیا پلەبەرزکردنەوە بۆ ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، ئەو خشتانەش بە خشتەی نەورۆز و خشتەی ئەیلوول ناودەبرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: خشتەی پلە بەرزکردنەوە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە کارەکانی تەواوبووە و ئێستا لەلای ئەنجوومەنی وەزیرانە، بەڵام هێشتا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نەگەڕێنراوەتەوە، هەر کات نێردرایەوە ڕاستەوخۆ ڕادەگەیێنرێت.
- هەر خشتەیەک لە دوو هەزار تا سێ هەزار پلەدار لە خۆ دەگرێت و لە پلەی ملازم تاوەکو لیوای تێدایە کە ڕەزامەندی درا، هەموو خشتەکان پێکەوە واژۆیان لەسەر دەکرێت، بەڵام بە جیا و هەر یەکە و پاکێجی خۆی، بەنموونە دەڵێت، "بڕیارماندا بە پلە بەرزکردنەوەی خشتەی ئەیلوولی 2022 بۆ یەکەکانی 70 و 80 بە یەک نووسراو، یان بۆ هەر خشتە و ساڵێک نووسراوێکی جیا دەکرێت".
- سەرچاوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: بەغدا بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی داوە و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە ئەگەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانیش بکرێت، ئەوا مووچەکانیان وەکو پێشتر دەبێت و دەرماڵەکانیان بۆ نابەسترێت، بۆیە لە ڕووی مووچەوە کێشەی زۆر گەورە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی خشتەکان نزیکەی شەش هەزار پلەداری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 ماون کە پلەبەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت.
ئەو خشتانەی پلەبەرزکردنەوەیان بۆ نەکراوە و دواکەوتوون بریتین لە:
- خشتەی ئەیلوولی ساڵی 2023
- خشتەی نەورۆزی ساڵی 2024
- خشتەی ئەیلوولی ساڵی 2024
- خشتەی یەکەکانی 70 و 80
- خشتەی ئەیلوولی ساڵی 2022
- خشتەی ئەیلوول و نەورۆزی ساڵی 2023
- خشتەی نەورۆزی ساڵی 2024
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداریی بە زێلێنسکی دەدات
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە