بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

بەشێک لە خانەنشینانی سلێمانی لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیاندان

ئاڤا نیوز

 

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە گوایە پاداشتی خانەنشینی بە قیست دەدرێتەوە خانەنشینان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە دەڵێت 'ئەوە ڕاست نییە'.

 

بابەتی سەرەکی: ئەو کەسانەی خانەنشین دەکرێن پاداشتی خانەنشینی شەش مانگی بنەڕەتییان و 12 مانگی ساڵەکەیان پێ دەدرێت، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە گوایە ئەو پاداشتەیان بە قیست لەلایەن حکومەتەوە پێ دەدرێت، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ڕاستی و دروستی بابەتەکە کرد و میکانیزمی پێدانی پاداشتەکەی ئاشکرا کردووە.

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "شتی وام نەزانیوە، ئەو شەش مانگەی پاداشتی بنەڕەتی خانەنشینەکە کەسەکە خۆیەتی و بە قیست نادرێتەوە، هەروەها پاداشتی 12 مانگەکەش لە بەغداوە دێت.

 

-هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەبێت، لە فەرمانگەکەیەوە نووسراوێک بۆ خەزێنە بۆ دەکرێت، هەروەها خەزێنەش ناوەکەی دەنووسێت و ڕەوانەی بەغدای دەکات، کە پارەکە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە کرا، ئەوا خانەنشینەکان پاداشتەکەیان وەریدەگرن و بە قیست نییە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا خانەنشینانی نوێ سوودمەند نەبوون لە پاداشتی شەش مانگە بنەڕەتییەکە و 12 مانگەکەیان کە لە بەغداوە خەرج دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: